Windows 10 Codec Pack   

دەکرێ ئیجرای فایلەکانی دەنگ و رەنگ زۆر هاسانتر لە پێشوو بە ئامرازە ساکارەکانیش دەستەبەر بکرێت. بۆ وێنە لە ویندۆز ١٠ دا سەرەڕای ئەوەی کەبە شێوەی ئاسایی کۆدێکی زۆرلە ناو ویندۆز دا جێگیر کراوە، بەڵام بە ئامرازی وەک Windows 10 Codecs دەتوانین نوێترین کۆدێکەکان لە ویندۆز دا کۆپی بکەین هەتا هاسانتر فایلەکانی دەنگ و رەنگ ئیجرا بکرێن. ئەم ئامرازە بە پێشکەش کردنی وەشانەکانیی نوێ، گرینگترین و نوێترین کۆدێکی دەنگ و رەنگ لە سەر سیستەمی کردەیی ویندۆزەکان کۆپی دەکات و بە شێوەی خۆکارانە وەشانەکانی پێشووی ئەم کۆدێکانە دەسڕێتەوە و وەشانەکانی نوێی لە سەر جێگیر و ئاکتیڤ دەکات.
هەبوونی ئەم کۆدێک ـانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ وێنە ئامرازەکانی وەک Windows Media Player یان Windows Media Player Classic ـش بتوانن زۆربەی فۆرمەتەکانی هەبوو ئیجرا بکەن و بەم شێوەیە بۆشاییێکی زۆر لە سەرچاوەکانی سیستەم بە هۆی کەڵک وەرگرتن لەم چەشنە ئامرازە ساکارانە دەستەبەر بکرێت. هەڵبەت Win10codecs نە تەنیا فۆرمەتی بۆ ویندۆزەکان بەڵکوو کۆدێکیشی بۆ ئامرازەکانی پەیوەندیدار بە وێبیش واتە ویدئۆکانی سەرهێل ـیش هەیە، ئەم ئامرازە کە بە شێوەی خۆرایی بەرهەم هێنراوە قەبارەیێکی مامناوەندی هەیە کە بۆ زۆربەی بەکارهێنەران دەبێتە بەشێکی گرینگ لە ئامرازەکان کە دەبێ هەموو کات لە سەر سیستەمی خۆیاندا دایبمەزرێنن. هیندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-پێشکەش کردنی نوێترین کۆدێکەکانی دەنگ و رەنگ
-سڕینەوەی وەشانەکانی کۆن بە شێوەی خۆکارانە و جێگیر کردنی وەشانی نوێ
-پێشکەش کردنی نوێترین کۆدێکەکان بۆ دۆزەرەکانی پەیوەست بە وێب بە مەبەستی ئیجرای ویدئۆ سەرهێڵەکان
-گوونجان لە گەڵ تەواوی لێدەر(Player)ەکان
-قەبارەی گونجاو بە لە بەرچاو گرتنی قەبارەکانی کۆدێک و تواناییەکان
-توانایی هەڵبژاردنی کۆدێکەکان لە کاتی دامەزراندن دا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 45.6 MB
File ver    : 2.1.7
File format : exe
Date Added  : May 02/05/2020
Last viewed : May 02/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
Photo DVD Maker   

درووست کردنی دی وی دی ئسلایدشۆ ئەوێستاکە بۆتە کارێکی ئاسایی و رادەی ئەو ئامرازانەی کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم زۆر و جۆراوجۆرن کە بۆتە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک زۆر بە هاسانی بتوانێ بە چەند کرتە کردنێک جوانترین لەوحی پەستێنراوی ئسلایدشۆ بخووڵقێنێ، بە چەشنێک کە لە سەر تەواوی پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت. لە ناو ئەم ئامرازانە دا پرۆگرامی Photo DVD Maker دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لەو تواناییانەی کە هەیێتی، جوانترین ئسلاید شۆی وێنەیی تەراحی بکات بە چەشنێک کە لە سەرهەموو جۆری پلەیرەکان لێبدرێت و ببینرێت.
هەبوونی توانایی دانانی مێنۆی فلاش بۆ ئسلاید شۆیەکان، وێرای دانانی موزیک، ئفێکتی زۆر سەرنج راکێش لە کاتی نیشاندانی وێنەکان، هەمووی تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی هاسان لە کاتی درووستکردنی ئسلاید شۆیەکاندا دەخوڵقێنرێن. ئەم ئامرازە بە کەیفییەتێکی چاوەروان نەکراو ئسلاید شۆیەکان دەهێنێتە بەرهەم و بۆ رایت کردنیش دەتوانێ لە سەر هەر دوو لەوحی پەستێنراوی CD وDVD، هەڵبستێ بە سووتاندنیان, بە چەشنێک کە بتوانرێ لە سەر هەموو چەشنەکانی پلەیر لێبدرێ و نیشان بدرێت. کارپێکردنی هاسانی ئەم ئامرازە و هەبوونی رواڵەتێکی ساکار، دو تایبەتمەندی تری ئەم پرۆگرامەن. جێگەی سەرنجە کە ئەم ئامرازە پشتگری لە هەموو سیستەمەکانی پۆرتابڵ و هەروەها پشتیوانی لە دوو سیستەمی PAL و NTSC دەکات. و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 28.0 MB
File ver    : 8.53
File format : exe
Date Added  : May 02/05/2020
Last viewed : May 02/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Plato DVD Ripper   

دەرهێنانی فایل لە ناو دی وی دی یەکان کە کرداری Rip کردنی پێ دەڵێن، ئەمرۆ کە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە. کۆپی فایلەکانی ناو دی وی دی یەکان کە ئاسایی بۆ فیلمەکان بە کار دەهێنرێ تەنیا بە کرداری Rip کردن جێ بە جێ دەکرێت، هەروەها بۆ فۆرمەتەکانی دەنگیش هەر وایە
Plato DVD Ripper Professional ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بە پشتیوانی لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی رەنگ و دەنگ لە توانای دایە هەر چەشنە فیلمێک بە شێوەی ویدئۆ بە کەیفییەتی بەرز و بە فۆرمەتی دڵخواز لە ناو دی وی دی یەکان دەربهێنێ و بۆ ئیجرای هاسانتر لە سەر پەپکەرەقەی(هارددیسک) سیستەم کۆپی بکات.
پشتیوانی لە رێکخستنە چەند ناوەکی یەکان بۆتە هۆی خێراتر بوونی چەند قات، کەیەکێکە لە تواناییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە.ئەم ئامرازە لە توانای دایە هەتا ئەو دی وی دی یانەی کە بە شێوەکانی جۆراوجۆر قفڵ کراون، کۆپی بکات. دوو حالەت بۆ ئەم نەرمەواڵەیە تاریف کراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێ لە حاڵەتی هەوەڵ دا زانیارییەکان بە هەمان شێوە کە لە دی وی دی یەکاندا هەن کۆپی بکات، و لە حاڵەتی دووهەم دا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەی DVD player mode لە کاتی ریپ کردن دا گۆرینی فایلەکان بە فۆرمەتی دڵخوازی ویدئۆیی بە ئەنجام بگەیێنێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 10,1 MB
File ver    : 11.09.01
File format : Zip
Date Added  : May 02/05/2020
Last viewed : May 02/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
VideoCacheView   

زۆر کات هەیە کە لە ناو نێت دا خەریکی گەرانین و بۆ مان هاتۆتە پێش کە ویدئۆیەکمان بە دڵ بووە و حەزمان کردووە دایبگرین، بەڵام بە شێوەیێک لە سەر ماڵپەرەکە دانراوە کە ناتوانین دایبگرین. رۆزێک لە ماڵپەرەکان تەنیا بە شێوەی ئۆنڵاین ئیزنی کەڵک لێوەرگرتن دەدەن و هیچ رێگەیێک ناهێڵنەوە کە بتوانین ویدئۆکان دابگرین. بەڵام لە ناو دۆزەرەکاندا تواناییەک هەیە بە ناوی Cache کە تەواوی گەرانەکانی ناو نێت بە شێوەی فایلی ئەسڵی لە ناو بووخچەیێک کە پەیوەندی بە هەمان دۆزەرەوە هەیە، پاشەکەوت دەکات. بۆ وێنە هەر ئەم ویدئۆیانەی ئۆنڵاین لە ناو فایلی ئەسڵی دا بە شێوەی SWF یان FLV, یان هەر فۆرمەتێکی تر، پاسەکەوت دەکات، لێرە دایە کە بایەخی ئەم Cacheـەمان بۆ دەردەکەوێ.
سەرنج بدەن کاتێک ماڵپەرێک دەکەینەوە، سەرەتا تەواوی بەشەکانی لە ناو Cache داپاشەکەوت دەکرێت، بەڵام بۆ جاری دواتر کە ئەم ماڵپەرە دەکەینەوە، ئەو بەشانەی کە لە نێت دا نوێکراونەوە، دێنە سەر. واتە ئەوانەی پێشو پێویستی بە بارکردنی دوبارە نابێت، هەر بۆیە جاری دواتر خێرایی کردنەوەی ماڵپەرەکە بەرز دەبێتەوە خێراتر دەکرێتەوە. بۆیێ ئەگەر ئێمە بمانهەوەێ ئەو فایلە ویدئۆیانەی کە لە لایەن دۆزەرەوە لە ناو Cache پاشەکەوت دەکرێن، بدۆزینەوە، دەبێ لە ناو هەزاران فایل دا بگەرێین و بۆ یەک فایل کە دەمانهەوێ بۆ خۆمانی پاشەکەوت بکەین. ئەوەش کارێکی دژوار و کات کوژە، بە تایبەت ئەگەر لە چەند دۆزەر کەڵک وەربگرین.

Video Cache View ناوی ئامرازێکی سووکەلە و ساکارە کە بە ئاسانی دەتوانن Cacheی تەواوی دۆزەرەکان بکەنەوە و ئەو ویدئۆ ئۆنڵاینانەی کە پاشەکەوت کراون، بە هاسانی ببینن. ویدئۆکان، موزیکەکان، وێنەکان، ویدئۆکانی فلاش، و...هەر هەموویان بە هاسانی بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە بدۆزنەوە. گونجانی ئەم ئامرازە لە گەڵ دۆزەرەکانی باو وەک IE ، Firefox ، Opera ، Chrome و...خاڵی جێگەی سەرنجی ئەم پرۆگرامەیە کە لە ناو ئەم ئامرازە دا بایەخی تایبەتی پێدراوە. هەر وەها بەکارهێنەر دەتوانێ فایلە خوازراوەکان لە سەر داریوەکان پاشەکەوت بکات، لێیان بدات و یان ئادریسەکانیان ببینێ.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 79,3 KB
File ver    : 2.20
File format : Zip
Date Added  : May 02/05/2020
Last viewed : May 02/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
muveeRevea   

ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە دروستکردنی فیلم و زیاتر ئەو فیلمانەی کە لە ماڵ دا بۆ خۆتان گرتووتانە و لە سەر کامپیۆتێری خۆتان هەتانە بە کار دەبرێ. بەم پرۆگرامە دەتوانن بە ئاسانی و بە کەیفییەتێکی زۆر وخۆکارانەدەتوانن لە وێنەکانتان ئسلاید دروست بکەن و موزیک و گۆرانی لە سەر دابنێن و هەر وەها ئەو فیلمانەی کە گرتووتانە دەسکاری بکەن یان ئەو شوێنانەی کە پێویستن ببڕدرێ بیانبرن و زۆر کاری جوانی دیکەش ئەنجام بدەن

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 83 MB
File ver    : 8.0.1.17654
File format : exe
Date Added  : May 02/05/2020
Last viewed : May 02/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download Free Download